وەزیری خوێندنی باڵا: دوایین بژاردەمان خوێندنی ئۆنلاین دەبێت

03-04-2020
گۆڤەند مستەفا
وەزیری خوێندنی باڵا بە تەلەفۆن بەشداریی بەرنامەی لەگەڵ رەنجی کرد
وەزیری خوێندنی باڵا بە تەلەفۆن بەشداریی بەرنامەی لەگەڵ رەنجی کرد
نیشانەکردن خوێندنی باڵا لەگەڵ رەنج
A+ A-
رووداو - هەولێر

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنت بۆ هەموو ئەگەرێك سیناریۆی خۆیان هەیە، رێگا نادەن قوتابیان زەرەرمەند بن و دوایین بژاردەشیان خوێندنی ئۆنلاین دەبێت. 
 
ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (لەگەڵ رەنج)ی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی خوێندکاران و قوتابیانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک رێگا نادەن قوتابیانیان زەرەرمەند بن و باس لەوە دەکات کە "هەموو ئامادەکارییەکانی خۆمان دەکەین بۆ هەموو ئەگەرەکان، بۆ هەر ئەگەرێک دەبێت سیناریۆی خۆمان هەبێت بۆ ئەوەی بزانین چۆن لەگەڵ دۆخەکە مامەڵە دەکەین، بۆ هەر ئەگەرێکیش بژاردەی خۆمان هەیە".
 
بەگوتەی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەوان لەکاتێکدا دەست بۆ بژاردەی خوێندن بە ئۆنلاین دەبەن، ئەگەر بێتو بزانن "هیچ دەرفەتێک نەمابێتەوە بۆ دەوامی ئاسایی"، هیواش دەخوازێت کە "پەنا نەبەینەبەر خوێندنی ئۆنلاین و خوێندنی ئەلیکترۆنی، کە ئەویش بژاردەیەکی دیکەیە".
 
ئارام محەممەد گەشبینە بەوەی بارودۆخەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەوەندە قووڵ نابێتەوە کە کێشەی گەورەیان بۆ دروست بکات و دەڵێ: "ئێمە بە شێوەی گشتی گەشبینین، ئینشەڵڵا رێکارەکان ناگات بەوەی خوێندن بە ئۆنلاین بکرێت، بارودۆخی کۆرۆنا ڤایرۆس ئەوەندە قووڵ نابێتەوە کێشەی وا گەورەمان بۆ دروست ناکات دەست بۆ کۆمەڵێک بژاردەی دیکە ببەین، لەگەڵ ئەوەش هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ژێرخانی زانکۆکانمان بەشێوەیەکی گشتی باش ئامادەیە، دەتوانێت ئەو پرسە تێپەڕێنێت ئەگەر نەتوانرا دەوامیش بکرێت، دەکرێت لە رێگەی ئۆنلاینەوە بەردەوامی بە خوێندن بدرێت، ئەمەش رەنگە دوایین بژاردەبێت کە پەنای بۆ ببەین".
 
وەزیری خوێندنی باڵا قوتابیان و دایک و باوکانیان دڵنیا دەکاتەوە کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ دەربازکردنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ لەم هەلومەرجە و دەڵێت: "ناهێڵین رەنجی قوتابیانی وڵاتەکەمان بەفیڕۆ بڕوات، ئێمە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت بەوردی چاودێری رەوشەکە دەکەین".
 
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەشڵێت: "رێککارەکانی حکومەت زۆر باش و بەسوودبوونەو سەرکەتوو بووە لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس، پشتیوان بە خودا کاری باش دەکرێت. بەشێوەیەکی گشتی دەتوانم بڵێم هیچ نیگەرانییەک نییە لەنێو سێکتەری خوێندنی باڵا، خوانەخواستە لەدەستدان و بەفیڕۆچوونی خوێندنی ئەمساڵ".
 
ئارام محەممەد ئاماژە بەوەش دەدات کە ئەوان لەدوای 15ی 3وە بەرنامەی خۆیان بۆ خوێندکاران و قوتابیانی کوردستان  بە شەفافانە رادەگەیێنن، ئەو دەڵێت: "گوێ بە قسەی ئەملا و ئەملا نەدەن ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار و دڵسۆز دەزانین هەم بۆ ئەرکەکەمان هەم بۆ قوتابیان و رۆڵەکانی نیشتمانەکەی خۆمان، دڵنیایان دەکەینەوە وەکو دایک و باوک و کەسوکاری خۆیان ئێمە لە خەمی ئەو بابەتەداین، بەشێوەیەک کە بارگرانی نەخاتە ئەستۆی ئەوان".
 
وەزیری خوێندنی باڵا گوتی: "بەداخەوە ئەمساڵ بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە هەموو سێکتەرەکانی ژیان لەنێویشیاندا سێکتەری خوێندن لە هەموو دونیا و وڵاتی ئێمەش زیانی زۆری پێگەیشتووە، بەپێی داتاکانی یونسکۆ بەهۆی گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا زیاتر لە ملیارێک و 800 ملیۆن قوتابی لە خوێندن دابڕاون".
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، وێبی و رووداو

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بۆ رووداو: سەرنجی جیهانتان بۆ کارێکی گەورەی میدیایی راکێشا

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی وێبی پیرۆزبایی لە رووداو و تیمی بەرهەمهێنانی بەڵگەفیلمی کۆرۆوای دەکات و دەڵێت، سەرنجی جیهانتان بۆ کارێکی گەورەیی میدیایی راکێشا.