رووداو - هەولێر
رۆژانی شەممە و یەکشەممە مووچەی کەمئەندامان دابەشدەکرێت، بۆ ئەوەی قەرەباڵخی لە بەردەم بانکەکان دروست نەبێت، مووچەکە بەپێی پیتی ناوی کەمئەندامەکان دابەشدەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر لەو بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا هاتووە: "لە پێناو بەرژەوەندی فەرمانبەران و توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت و پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان بڕیاریان داوە کە هێزەکانی ناوخۆ ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی فەرمانبەران و کەمئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان بکەن.
داواش لە بانکەکان کراوە کە ئاسانکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی کەمئەندامان بکرێت، بەجۆرێک ئەگەر کەمئەندام خۆیشی ئامادە نەبوو، بریکارەکەی یان خزمی پلە یەکی بتوانێت مووچەکەی وەرگرێت بە مەرجێک ناسنامەی کەمئەندامەکەی پێ بێت.
سەبارەت بەو کەمئەندامانەی دانیشتووی ناوچە کەرەنتینکراوەکانن، لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "دانیشتوانی ئەو شوێنانەی کەرەنتینە کراون بە تایبەت ( سێبیران)، بە پەیوەندی کردنیان بە ژمارە موبایلی (07504482750) مووچەکانیان بۆ دەبردرێتە ماڵەکانیان و پێویست ناکات خۆیان سەردانی بانکەکان بکەن ."
هەر بەپێی راگەیەنراوەکە دابەشکردنی مووچەی کەمئەندامان بەپێی پیتی ئەبجەدی و لە کاتەکانی جیاوازدا دەبێت.
خشتەی دابەشکردنی مووچە بەپێی پیتی یەکەمی ناوی کەمئەندامان:
رۆژی شەممە 4-4-2020
- کاژێر 8 تاوەکو 9 پیتی (ا)
- کاژێر 9 تاوەکو 10 پیتی (ب،پ،ت،ث)
- کاژێر 10 تاوەکو 11 پیتی (خ ،ح،چ،ج،د،ذ)
- کاژێر 11 تاوەکو 12 پیتی (ر،ز،ژ)
- کاژێر 12 تاوەکو 1 پیتی (س ،ش، ص ،ض ، ظ)
رۆژی یەکشەمە 5-4-2020
- کاژێر 8 تاوەکو 9 پیتی (ط ،ع ،غ ،ف)
- کاژێر 9 تاوەکو 10 پیتی (ق، ك، گ، ل)
- کاژێر 10 تاوەکو 11 پیتی (م)
- کاژێر 11 تاوەکو 12 پیتی (ن ، هــ)
- کاژێر 12 تاوەکو 1 پیتی (و ، ی)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ