لە سلێمانی دەرگای مزگەوتەکان داخرا و نوێژی بە کۆمەڵ راگیرا

04-03-2020
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر 

لە سلێمانی شەش تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران کە یەکێکیان مامۆستایەکی ئایینییە و ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستانیش رایدەگەیێنێت، نوێژی بە کۆمەڵ لە مزگەوتەکانی نێو شاری سلێمانی راگیرا.

عەبدوڵڵا سەعید وەیسی، سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، "ئەو مامۆستا ئایینییە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە کۆچی دواییکردووە".

هاوکات ئاکۆ حەسەن، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بە بڕیاری ئەوقاف، لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان، تەندروستی و پارێزگای سلێمانی دەرگای سەرجەم مزگەوتەکانی سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەک داخران. 

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، یارییەکان و پاڵەوانێتییە وەرزشییەکان بەبێ هاندەر بەڕێوەدەچێت و ئەو رێنماییانەش تاوەکو کاتێکی نادیار بەردەوام دەبن. 

دکتۆر ئەحمەد شافیعی، ئەندامی لیژنەی فەتوای هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، لەبەر ئەوەی مەترسی ڤایرۆسەکە جیددی و هەستیارە، بۆ رێگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی بڕیارماندا: 

- راگرتنی سەرجەم نوێژە بەکۆمەڵەکان لە مزگەوتەکان تاوەکو کاتێکی نادیار

- بانگدان لە مزگەوتەکان بەردەوام دەبێت، پێویستە بانگبێژ بڵێت، لە ماڵەوە نوێژەکانتان بکەن

- بۆ ئەم هەفتەیە نوێژی هەینی لە سەرجەم مزگەوتەکانی سلێمانی و دەورەبەری رادەگیرێت

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە سحێلا کچ و کوڕێک خنکان

لە رووبارێکدا لە سنووری سحێلا کوڕ و کچێک خنکان. بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، هەردوو کەسەکە کوردن و تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە