لە هەولێر تەنیا ئەم کەسانە دەتوانن هاتووچۆ بکەن

04-04-2020
فەلاح نەجم
نیشانەکردن هەولێر
A+ A-
رووداو - هەولێر

نووسینەگەی پارێزگاری هەولێر، خاڵەکانی پشکنین ئاگاداردەکاتەوە، رێگەبدەن بە هاتووچۆکردنی بەشێک لە فەرمانبەر و هێزە ئەمنییەکان و دەزگا خزمەتگوزارییەکان.
 
نووسینگەی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، خاڵەکانی پشکنین رێگەبدەن بە فەرمانبەرانی بانکە حکومیی و گەنجینەکان بۆ دابەشکردنی مووچە.
 
ئاماژەی بەوەش کراوە، سبەی یەکشەممە 05-04-2020 رێگەبدرێت بە فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، فەمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە مەرجێک پشتگیری وەزارەت یان ناسنامەیان پێبێت.
 
بەشێکی دیکە لەو کەسانەی دەتوانن هاتووچۆ بکەن:
 
- تیمەکانی تەندروستی
 
- ئەو پۆلیس، ئاسایش و هێزە ئەمنییانەی لە ئەرکدان
 
- تیمەکانی کارەبا
 
- تیمەکانی ئاو، ئاوی ئیفراز و چاککردنەوەی تۆڕی ئاو
 
- تیمەکانی شارەوانی و پاککردنەوە و زبڵ و خاشاک
 
- ئەو ئۆتۆمبێلانەی خواردن بۆ کەرەنتینەکان دەبەن
 
- تیمەکانی راگەیاندن و ئەوانەی پشتگیری دەزگاکانیان پێیە
 
- تیمەکانی پارێزگا و قایمقامی ناوەند

 

دەقی نووسراوەکە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە