لە رۆژهەڵاتی کوردستان 17 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

08-03-2020
فواد حەقیقی
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان کۆرۆنا
A+ A-
رووداو-هەولێر
 
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە 259 کەس، زۆرترینیان لە پارێزگای لوڕستانن و لەو ژمارەیەش 17 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
 
پارێزگای ئیلام
 
قاسم سولەیمانی دەشتەکی، پارێزگاری ئیلام سەبارەت بە ئامارەکانی کۆرۆنا لەو پارێزگایە گوتی: "تاوەکو ئیستا 16 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کەسێک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە و 2 کەسی دیکەش کە گومان دەکرێ کۆرۆنایان هەبووبێت گیانیان لە دەستداوە، بەڵام هێشتا ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکانیان نەگەڕاوەتەوە".
 
پارێزگای ورمێ
 
جەواد ئاقازادە، سەرۆکی زانکۆی پزشکی ورمێ، رایگەیاند: رۆژی شەممە لەم پارێزگایەدا دوو کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. ئەوان تەمەنیان 70 و 80 ساڵان بووە. بەگشتی تاوەکو ئێستا 42 کەس لە پارێزگای ورمێ تووشی کۆرۆنا بوون.
 
پارێزگای لوڕستان
 
لە پارێزگای لوڕستان زۆرترین تووشبوو تۆمارکراوە، تاوەکو ئیستا 107 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 
پارێزگای سنە
 
دۆخی شاری سەقز لە پارێزگای سنە لە شارەکانی دیکە مەترسیدارترە و یەکێکە لە ناوەندەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو پارێزگایە. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لەم شارەدا  کەس کە گومان دەکرێ کۆرۆنایان هەبێت کەرەنتینە کراون. شاری سەقز رەوشی سووری هەیە. بەگشتی تاوەکو ئێستا لەو پارێزگایە 63 کەس تووش بوون و 5 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە شاری سەقز بوون. 
 
پارێزگای کرماشان
 
زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان رایگەیاند، تاوەکو رۆژی شەممە 82 گومانلێکراوی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە خەوێندراون و لەو ژمارەیە دەرکەوتووە 31 کەسیان کۆرۆنایان هەیە. سێ کەسیش تاوەکو ئێستا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژنامەنووسان بۆ راگەیاندنی هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە کۆرۆنا لەژێر گوشاردان. لە شارەکانی سەقز و بانە رۆژنامەنووسان و بەڕێوەبەرانی کاناڵە تەلەگرامییەکان لەلایەن پۆلیسی ئینتەرنێتەوە بانگهێشتکراون و هۆشداریان پێدراوە.
 
بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا پارێزگاکانی سنە، ورمێ، ئیلام، کرماشان و لوڕستانیش خزمەتگوزاری پێشکەش بە گەشتیارانی نەورۆزی نادەن و لە هەندێ حاڵەتیشدا هاتووچۆ لەم پارێزگایانەی رۆژهەڵاتی کوردستان سنووردار کراوە.
 
لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دووکان و بازاڕ و تێرمیناڵەکانی گواستنەوەش داخراون. ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سنووری مێهران لە پارێزگای ئیلامیش رادەگیرێت.
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران لەو وڵاتەدا بەگشتی 5 هەزار و 823 کەس تووشبووی کۆرۆنان، 145 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 669 کەسیش چاک بوونەتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: بۆ دواخستنی هەڵبژاردن لەگەڵ پارتی کۆنابینەوە

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت "بە هیچ شێوەیەک'' لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین. دەشڵێت، ''بۆنە زۆرن بۆ ئەوەی لەگەڵ پارتی کۆببینەوە، بەڵام یەکێتی قسە لەسەر هەڵبژاردنێک ناکات، کە بڕیاری لەسەر دراوە.''