نزیکەی 300 خوێندکاری هەرێمی کوردستان لە تورکیا گیریان خواردووە

11-04-2020
شەوکەت هەرکی
شەوکەت هەرکی
بەشێک لەو خوێندکارانە شوێنی مانەوەیان نییە، بەشە ناوخۆییەکان داخراون و داوادەکەن حکومەت بۆ گەڕانەوە هاوکارییان بکات
بەشێک لەو خوێندکارانە شوێنی مانەوەیان نییە، بەشە ناوخۆییەکان داخراون و داوادەکەن حکومەت بۆ گەڕانەوە هاوکارییان بکات
نیشانەکردن کۆرۆنا تورکیا خوێندکار
A+ A-
 
 
رووداو - هەولێر

نزیکەی 300 خوێندکاری هەرێمی کوردستان لە تورکیا گیریان خواردووە و بەهۆی گرتنەبەری رێکارەکان دژی کۆرۆنا ناتوانن بگەڕێنەوە. هاوکات بەشە ناوخۆییەکانیشیان داخراون و بەشێکیان کێشەی شوێنی مانەوەیان هەیە، خێزانەکانیشیان ناتوانن پارەیان بۆ بنێرن و هاوکارییان بکەن. خوێندکارەکان داوا لە حکومەت دەکەن هاوکاریان بن بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە.
 
جەمال جەلیل، خوێندکارێکی باشووری کوردستانە و لە تورکیا گیری خواردووە و دەڵێت، "ئەو خوێندکارانەی لێرەن، لە بەشە ناوخۆییەکان دەمانەوە، ئێستا بەشە ناوخۆییەکان داخراون و بەشێک لەو خوێندکارانە تا ئێستا نزیکەی سێ بەشە ناوخۆییان گۆڕیوە و بە کۆمەڵێک پەرتووکەوە لەم شوێنەوە چوونەتە ئەو شوێن. ئەوەش بۆ ئێمە گەلێک مایەی ناخۆشییە".
 
ئەو خوێندکارە لە بارەی کێشەکانیانەوە باس لەوە دەکات، "تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی کوردستانەوە بەشێوەیەکی ئاسان پارەمان بۆ نایەت. ئێمە زۆر هەوڵدەدەین بگەڕێینەوە بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا لەلایەن بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەو نوێنەرایەتییانەی لێرە هەن هاوکارییەکی ئەوتۆمان نەدیوە".
 
نزیکەی 35 خوێندکاری دیکەی هەرێمی کوردستان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە بەشە ناوخۆیی حکومەت دەمێننەوە و رێگەیان نادرێت بچنە دەرەوە. لە لایەکی دیکەوە تاوەکو ئێستا چەند وڵات خوێندکار و هاووڵاتییەکانیان لە تورکیا بردوونەتەوە و ئەو خوێندکارانەی ماون داوادەکەن حکومەت هاوکارییان بکات.
 
 کامەران قوربانیان، خوێندکارێکی فارسە و دەڵێت، "تا ئێستا حکومەت هاوکاریی نەکردووین. ناچارین لە ماڵەوە بمێنینەوە، بەڵام کرێی کارەبا، غاز و ئاومان لەسەرە. نازانین چۆن خۆمان لەم رەوشە بپارێزین و چۆن پارەی ئەو کرێیانە بدەین و چۆن وانەکانمان بخوێنین".
 
داواکارییەکی سەرەکیی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان هاوکاریی داراییە. بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆناوە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی پارە داخراون و بەو هۆیەوە ناتوانرێت لە هەرێمی کوردستانەوە پارەیان بۆ بنێردرێت.
  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی موعین تۆفیق پوور کە بە گوللـەی هێزەئەمنییەکانی بانە کوژرا

لە سنووری بانە کاسبکارێک کوژرا

موعین تۆفیق پوور، کاسبکارێکی ناوچەیەکی سنووریی سەر بە شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دوێنێ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا. تەنیا لەم مانگەدا شەش کەس لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە گوللـەی هێزەئەمنییەکان کوژراون.