رووداو - هەولێر
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی مردووان بەهۆی کۆرۆناوە لە وڵاتەکەیدا گەیشتە هەزار و 296 کەس و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 61 هەزار و 49 کەس بەرزبووەوە.
ئەمشەو 13-04-2020 فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی مردووان و تووشبووانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بەوە کرد، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 34 هەزار و 456 پشکنین کراون، چوار هەزار و 93 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 98 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەو جۆرە ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا بووە هەزار و 296 کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 61 هەزار و 49 کەس بەرزبووەوە.
هەروەها لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 511 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەگشتی تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 957 تووشبوو چاکبوونەتەوە.
یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا رۆژی 11ی ئادار راگەیێندرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ