ئەنجوومەنی وەزیران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە

24-02-2020
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن کۆرۆنا ئەنجوومەنی وەزیران
A+ A-

رووداو- هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەربارەی هەوڵەکانی پیکهێنانی کابینەی نوێی عێراق و رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات. 
 
بەپێی راگەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەی سێشەممە 2020-2-25 کۆبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت و بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت. 
 
جیا لە بابەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بە گشتی بریتی دەبن لە:
 
- خستنەڕووی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵی.
 
- ئەنجامەکانی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێم بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی لە کۆنفرانسی میونشن و دیدارەکانی ئیتاڵیا و ڤاتیکان.
 
- پلان، هەنگاو و رێکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە ئامادەبوونی پارێزگارەکانی هەرێمی کورستان تاوتوێ دەکرێت.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رێگەیەکی نێوان هەولێر و سلێمانی کە بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخراوە. وێنە: ئەبوبەکر ئیسماعیل - رووداو

سەرجەم رێگەکانی سلێمانی - هەولێر بەڕووی بارهەڵگرەکاندا داخران

دوای داخستنی رێگەی کۆیە، کەرکووک، سماقووڵی و بالیسان، ئەمڕۆ رێگەی سکتان، کە تاکە رێگەی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بوو لەنێوان هەولێر – سلێمانی، لەلایەن هاووڵاتییانەوە داخرا و جموجووڵی بازرگانیی نێوان ئەو دوو پارێزگایە پەکیکەوت