رووداو - هەولێر
رۆژی شەممە 29-02-2020 سکرتێر و جێگر و بڕیاردەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی چەند ئۆرگانێکی دیکەی یەکێتی هەڵدەبژێردرێن.
فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی کاژێر 10:00ی بەیانی، ئەنجوومەنی سەرکرایەتی کۆدەبێتەوە و سکرتێر و جێگر و بڕیاردەر بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵدەبژێرن.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی باسی لەوە کرد، ئەو کەسانەی دەیانەوێت یەکێک لەو سێ پۆستە وەربگرن، فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دەخرێنە دەنگدانەوە .
فەرید ئەسەسەرد باسی لەوە کرد، کارگێڕەکان، لێپرسراوی مەکتەبەکان، بۆردەکان و سەرۆکی کۆمیسیۆنەکان ماون هەڵبژێردرێن و لە کۆبوونەوەی سبەینێدا ئەگەر کات هەبوو، بەشێک لەوانیش هەڵدەبژێردرێن.
کۆتایی ساڵی رابردوو یەکێتی چوارەمین کۆنگرەی بەست و تاوەکو ئێستا هاوسەرۆکانی حیزبەکە و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی هەڵبژاردوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ